Erbil 32°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:23

لیژنەی باڵای ئەمنی: چیتر ڕێگە نادرێت خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان بەردەوامییان هەبێت

کوردستان TV
#7
100%

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چیتر رێگه‌ ناده‌ن خۆپیشاندانه‌ بێ مۆڵه‌ته‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستگیرده‌كرێن كه‌ زیانیان گه‌یاندووه‌ به‌ مومته‌له‌كاته‌كانی ده‌وڵه‌ت.

1- هێزە ئەمنییەكان چیتر ڕێگە نادەن خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی.

2- لێرە بە دواوە هەموو جۆرە گردبوونەوەو خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵەت و زیانگەیاندن بە مومتەلەكاتە گشتی و تایبەتەکان، كە بۆ خزمەتى هاووڵاتییانن، قەدەغەن، هێزەكان دەست كراوەن بۆ ڕاگرتن و مامەڵەكردن لە چوارچێوەی یاسادا.

3- سەرجەم ئەو كەسانەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە ڕێکاری یاسایی دەستگیر دەکرێن، کە زیانیان گەیاندووە بە مومتەلەكاتى دەوڵەت و هەموو ئەوانەش كە لە پشتی هاندانى ئەو كەسانەوە بوون.

4- داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە بەرپرسانە لەگەڵ دۆخەكەدا مامەڵە بكەن.

5- پێویستە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا بکەن.

ڕاگـــەیەنــدراوى لـــیژنەى بـــــــاڵای ئـــــــەمنی

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.