فەرمانگەی گومرگەكانی ئێران ئاشكرایدەكات، سەرەڕای گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەمان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەناردەی بەرهەمی كشتوكاڵی ئێران بۆ وڵاتانی دەرەوە لەسەدا بیست و حهوت زیادیكردووە.
میهرداد جەمال ئارونكی یاریدەدەری سەرۆكی فەرمانگەی گومرگەكانی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە ههشت مانگی رابردوودا پێنج ملیۆنو چوارسهدوو پهنجا هەزار تۆن بەرهەمی كشتوكاڵی هەناردەی دەرەوە كراوە، كە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو كە چوار ملیۆنو دووسهدوو ههشتاو پێنج هەزار تۆن بووە لەسەدا بیست و حهوت زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، داهاتی هەناردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان لەو ماوەیەدا سێ ملیارو ههشت سهدوو چل و دوو ملیۆن دۆلار بووە و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو كە سێ ملیارو پینسهدوو ههشتاو دوو ملیۆن دۆلار بووە لەسەدا سێزده زیادیكردووە. هەروەها زۆرینەی ئەو بەرهەمە كشتوكاڵیانە بۆ وڵاتانی درواسێی ئێران هەناردە كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.