سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: هیچ گرێبه‌ستێك بۆ فرۆشتنی نه‌وت نییه به ناوی گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه.
به‌رێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی گرێبه‌ستی نه‌وتی په‌نجا ساڵه له‌گه‌ڵ توركیا ئاشكرای كرد، رایگه‌یاند: هیچ گرێبه‌ستێك بۆ فرۆشتنی نه‌وت نییه به ناوی گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه و ته‌نیا گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده كردنییه‌تی. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه هیچ بڕه نه‌وتێك پێشوه‌خته نه‌فرۆشراوه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و رایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بگه‌ین به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.