مزههرمحهمهد ساڵح،راوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: دوو هۆكار هه‌ن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار،كه‌ئه‌مه‌ش بڵقێكی كاتییه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی مسته‌فا كازمی، هۆكاری یه‌كه‌می بۆ ئه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی په‌سندكردنی پڕۆژه‌ی یاسای بوددجه، ده‌نگۆی ناڕاست سه‌باره‌ت به نرخی راسته‌قینه‌ی دۆلار بڵاوكراوه‌ته‌وه .
هۆكاری دووه‌میش نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبڕكێی سیاسییه‌كانه ، ئه‌مه‌ش واده‌كات بازاڕی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی به‌رزو نزمی به‌خۆیه‌وه ببینێ.
هه‌روه‌ها مزههرمحهمهد ساڵح گوتیشی: ده‌نگۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار بڵقێكی كاتییه‌و نرخی راسته‌قینه‌ی دۆلار كاری بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌و هه‌ر ئه‌ویش تاكه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانه.
وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.