ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی سه‌ردانی كه‌ركووكی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكھۆز و كه‌سایه‌تییه‌كان و به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌منی و ئیداریی شاره‌كه كۆبووه.
عوسمان غانمی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند "سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ كه‌ركووك بۆ تیشك خستنه‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی بوو، ھه‌روه‌ھا له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سه‌رۆكھۆزه‌كانی كه‌ركووك كۆبووینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له كێشه‌كانیان بگرین و به‌شێك له كێشه‌كانیشمان چاره‌سه‌ر كرد".
وه‌زیری ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌یشكرد كه له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت كۆبووینه‌وه و تاوتوێی دۆخی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی شاری كه‌ركووكمان كرد و له‌و باره‌یه‌وه له داھاتوودا، كۆنگره‌یه‌كی ئه‌منی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، چونكه شاری كه‌ركووك شاری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه.
عوسمان غانمی له‌سه‌ر دۆخی ئاواره‌كان له كه‌ركووك گوتی: له‌م سه‌ردانه‌دا جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه كه پێویسته كه‌ركووك له ئاواره چۆڵ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.