Erbil 34°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:24

لەسەر شایستە داراییەکانی جوتیارانی هه‌رێم لیژنەی کشتوکاڵ لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبۆوە

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بەدواداچوون و هەوڵدان بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران، ئەمڕۆ 9/12/2020 شاندێكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان، بەسەرۆكایەتی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەكەو بەیاوەری ئەندامانی لیژنە هەریەكە لە جەنان جەبار، سەفین ئاغا عومەر، عوسمان كەریم سوارە، لەشاری بەغدا لەگەڵ محەمەد كەریم خەفاجی وەزیری كشتوكاڵی عیراق كۆبوونەوە.

 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەم كۆبوونەوەیەدا ، داوایان لە وەزیری كشتوكاڵی عیراق كرد هەوڵەكانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵەكانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ .

 لیژنەكە داوای ئەوەشی لە وەزیری كشتوكاڵی عیراق كردووه‌، كە بڕی ئەو گەنمە زیاتر بكەن كە ساڵانە لە جوتیارانی هەرێمی كوردستانی دەكڕنەوە و چۆن پشتیوانی لە جوتیارانی عیراق دەكەن، بەهەمان شێوەش پاڵپشتی لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان بكەن.

جێگای ئاماژە بۆ كردنە وابڕیارە، شاندەكەی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ى عێراقی  كۆببنەوە، بۆ هەمان مەبەستی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی جوتیارانی هەرێم لەگەڵ عێراق.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.