مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، مەسروور بارزانی رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەدات.
مه‌سروور بارزانی سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشیی له قوربانییانی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و ئه‌و كه‌سانه كرد، كه به هۆی په‌تای كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دوو بابه‌تی گرنگ کۆ بووەوە، کە ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایە.
مەسروور بارزانی جەختی لەوە کردەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گرفتنهكان و راستکردنەوەی ئه‌م دۆخه ناله‌بارە، داوە، هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بگه‌ین به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی و حکوومەتەکەی بۆ ئازادیی ڕاده‌برین و داواکردنی ماف لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەربڕی و رایگەیاند، به‌ڵام ته‌عه‌دا له مافی كه‌سی تریش نه‌كرێ، ئه‌ركی حكوومه‌ته سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بپارێزێ، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی داوای مافی خۆی ده‌كا، پێویسته بزانێ داوای ماف له كێ بكا، داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه مافی هه‌رێمی كوردستانیان پێشێل كردووه، مافه ده‌ستوورییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هەروەک مەسروور بارزانی رایگەیاند، ئه‌و رووداوانەی ئەم دواییە مه‌به‌ستی تری له پشته‌وه بووه، خه‌ڵكانێک خزاونه‌ته ناو خۆپیشانده‌ران و ڕه‌وته‌كه‌یان گۆڕیوه و په‌لاماری فه‌رمانگه حكوومییه‌كان و باره‌گا حزبییه‌كانیان داوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كرد هه‌مووان پشتیوان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ناله‌باره تێبپەرێت و كێشه‌كان چارەسەر بکرێن، حكوومه‌ت له ده‌نگی ئیوهیە و بۆ ئێوه دروست بووه، بۆیه پێش هه‌موو كه‌سێك خه‌مخۆری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و له پێناو خزمه‌تی خه‌ڵك كار ده‌كا و زیاتر له هه‌موو كه‌سێك له به‌ره‌ی گه‌لە.
مەسروور بارزانی راشیگەیاند، ئێستا دوو به‌ره دروست بووه، به‌ره‌ی پارێزه‌رانی كوردستان و به‌ره‌ی ناحه‌زان، كه ده‌یانه‌وێ ئه‌و قه‌واره‌ی هەرێمی کوردستان تێک بده‌ن، زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه قوربانییان داوه، نایانه‌وێ ئه‌م ئه‌زموونه له بار بچێ و زیانی به‌ر بكه‌وێ، ئه‌وانه‌ی داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، حكوومه‌ت پێشوازی له داواكانیان ده‌كات، له هه‌مان كاتدا قبووڵ ناكه‌ین كه‌سانێك هێرش بكه‌ن و په‌لامار بده‌ن و پێش هه‌موو كه‌س مافی خۆپیشانده‌ران پێشێل بكه‌ن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواشی لە هه‌مووان کرد به لۆژیک و ژیری، رووبه‌رووی ئه‌و دۆخه ببنه‌وه و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، چونكه په‌لاماری هه‌موو لایه‌ك دراوه و پیلانێكه بۆ تێكدانی قه‌واری هه‌رێمی كوردستان یان بچوككردنه‌وه‌ی، كه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید هاتووه‌ته دی و ئه‌ركی هه‌مووانیشه به‌رگری لێ بكه‌ن.
مەسروور بارزانی هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، په‌لاماردانی برا و كه‌سوكاری شه‌هیدان و سووتاندن و تێكدانی قوتابخانه، كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر ناكا، داواشی له خۆپیشانده‌ران كرد ڕێگه نه‌ده‌ن گێره‌شێوێنان ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه و له ژێر ناوی ئه‌واندا ئامانجه‌كانیان خۆیان به دی بێنن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، کە خه‌ڵكانێك له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانەوە هاتوون و كێشه‌یان دروست كردووه، پێشمه‌رگه به گوله‌ی قه‌ناس شه‌هید كراوه و به ئاڕ پی جی هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكان، كه‌واته ئه‌وانه خۆپیشانده‌ر نین و كه‌سانێكن ده‌یانه‌وێ په‌لاماری ده‌ستكه‌وته‌كان بده‌ن.
لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، مەسروور بارزانی رایگەیاند، بڕیارمان دا شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكا تا گفتوگۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بکات.
هەرێمی کوردستان تووشی چه‌ندین قه‌یران بوون، كه وەک مەسروور بارزانی رایگەیاند، ده‌ستكردی ئێمه نین، وه‌ك بڵابوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت بوون، دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش خه‌تای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، كه دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی داهاتی كه‌م كردووینه‌ته‌وه، سهرهڕاتی ئه‌وه‌ی شانمان به به‌ر به‌رپرسیاریه‌تی داوه بۆ چارهسەركردنی كێشه‌كان.
هەروەک مەسروور بارزانی رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هه‌وڵی داوه هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ده‌بێ حكوومه‌تی عێراقیش ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر ئێمه جێبه‌جێ بكا، ئه‌مساڵ تا ئێستا 6 مانگ بودجه‌یان ناردووه، ئه‌ویش به لێبڕینهوە.
لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەرچی هەولێر و بەغدا رێککەوتبوون لەسەری، بەڵام حکوومەتی عێراق لە مانگی 8ـەوە تەنیا دوو جار بڕی 320 ملیار دیناری بە لێبڕینەوە ناردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه به پێی ڕێككه‌وتنی نوێ له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتین مانگانه 320 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردسنان بنێردرێ و ئه‌وی دیكه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه پڕ ده‌كرێته‌وه.
بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، هەروەک مەسروور بارزانی رایگەیاند، دەبوایە تا دابینكردنی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، مانگانه بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرایه.
داواشی لە حكوومه‌تی عێراق کرد پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بدات.
مەسروور بارزانی هەروەها رایگەیاند، ده‌بوو ئه‌وانه‌ی به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستان چوونه‌ته په‌رله‌مانی عێراق، داكۆكیی له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و بەرگریی له‌و شایسته داراییانه‌ی ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بنێرێت، بکەن
پوخته‌ی به‌شێك لهوتهكانی سه‌رۆك وه‌زیران:
پوختەی وتەكانی مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه و ئه‌م دۆخه ناله‌باره راست بكه‌ینه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ینه رێككه‌وتن.
ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو مافێكی ده‌ستووری و یاسایی خه‌ڵكی كوردستانین، پشتیوانی له خۆپیشاندانی ئاسایی و شارستانی و ئارامی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین. ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك ئازاد بن له ده‌ربڕینی راو و بیروبۆچوونی خۆیان، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی كه (ته‌عه‌ددا) له ئازادی و مافی كه‌سی دیكه نه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی بینیمان خه‌ڵێك هه‌یه (به‌داخه‌وه) له بارێكی ناخۆشدا ده‌ژین و له نیگه‌رانیان تێده‌گه‌ین. به تایبه‌ت له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه (ئیستغلالی) خۆپیشاندانیان كرد و هاتنه ناو خۆپیشاندان، له بری ئه‌وه‌ی به هێمنانه خۆپیشاندان بكرێت و كردیان به بابه‌تی گێره‌شێوێنی و تێكدان و توندوتیژی و فه‌رهوود و كوشتن.
ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم، له كاتێكدا پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته سه‌قامگیری وڵات بپارێزێت. داوا له هه‌موو خوشك و برایانی خۆشه‌ویستم ده‌كه‌م، له مه‌ترسی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێبگه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی داوای ماف ده‌كات، پێویسته بزانێت ئه‌و داوایه له كێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كات مافی خوراوه و مووچه نه‌دراوه، پێویسته بزانێت داوای ئه‌و ماف و مووچه‌یه له كێ بكات، داواكاری له‌و كه‌سه ده‌كه‌ین، كه مافی هه‌رێمیان پێشێل كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به هانای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بێن و مافه ده‌ستوورییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان دووره له‌و واقیعه، چونكه مه‌به‌ستی دیكه‌ی له پشته‌وه بووه، هه‌روه‌ك ده‌بینین، خه‌ڵكانێك جگه له خۆپیشانده‌ری ئاسایی خزابنه ناو ئه‌و خۆپیشاندانانه و ئاراسته‌كه‌یان گۆڕیبێت. وه‌ك خۆتان بینیتان، كه په‌لاماری داموده‌زگا حكومی و حزبی و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان دا، ئه‌مه نه مووچه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و نه مافی ره‌وای خه‌ڵك ده‌هێنێته دی.
كێشه‌ی ئێمه ته‌نیا مووچه نییه. ئێمه خاوه‌ن پرسێكین، مافی ئێمه چه‌ندین ساڵه پێشێل ده‌كرێت. ئێمه ده‌ستوورێكمان هه‌یه، هه‌موو كاتێك داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورمان كردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمان.
داوا ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش له ماڵه‌وه دانیشتوون و به نیگه‌رانییه‌وه چاوه‌ڕێی چاكبوونی ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن، پشتیوان و هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه.
حكومه‌ت به ده‌نگی ئێوه و له ئێوه و بۆ ئێوه درووست بووه. حكومه‌ت پێش هه‌موو كه‌سێك خه‌مخۆری كێشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه. حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاره و له پێناو خزمه‌تكردنی ئێوه كار ده‌كات. حكومه‌ت زیاتر له هه‌موو كه‌سێك له به‌ره‌ی گه‌له. ئه‌وانه‌ی به ناوی به‌ره‌ی گه‌له‌وه قسه ده‌كه‌ن، له ئێستاوه پێیان ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و ده‌تانه‌وێت له به‌ره‌ی گه‌ل بن، به‌خێر بێن، چونكه حكومه‌ت پێش هه‌موو كه‌س له‌م به‌ره‌یه.
ئێستا دوو به‌ره درووستبووه، به‌ره‌ی پارێزه‌رانی كوردستان و به‌ره‌ی ئه‌و ناحه‌زانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م قه‌واره‌یه تێكبده‌ن. دڵنیام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، كه قوربانیان داوه بۆ درووستكردنی ئه‌م ئه‌زموونه، ئاماده نین، ئه‌م ئه‌زموونه له‌ناو بچێت، یاخود به هیچ بیانوو و هۆكارێك و له هیچ لایه‌كه‌وه ئه‌م قه‌واره‌یه زیانی به‌ر بكه‌وێت.
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی بینیمان، ئه‌وانه‌ی داوای مافی ره‌وای خۆیان ده‌كه‌ن، حكومه‌ت پێشوازیان لێده‌كات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی داوا ره‌واكانیان ده‌كات. له هه‌مانكاتیشدا رێگه ناده‌ین، كه‌سانی تێكده‌ر و گێره‌شێوێن هێرشی چه‌كدارانه بكه‌نه سه‌ر مافی ره‌وای خۆپیشانده‌ران، چونكه به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندان به شێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن، وێرانكردن و فه‌رهوود كردنی موڵك و ماڵی ئه‌م خه‌ڵكه، پێش هه‌موو كه‌س پێشێلی مافی خۆپیشاندان و خه‌ڵكه. هه‌موو كه‌س نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر جاده خۆپیشاندان بكه‌ن، چونكه حكومه‌تی خزمه‌تگوزار به هی خۆیان ده‌زانن.
ئێمه به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن و ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانمانن. داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م، پێكه‌وه به عه‌قڵ و له سه‌رخۆیی رووبه‌ڕووی ئه‌م ره‌وشه ببینه‌وه. داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌و راستیانه‌ی بۆیان روون بووه‌ته‌وه، بكه‌نه هۆی به‌یه‌كه‌وه كاركردن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه ئه‌م ره‌وشه تێپه‌ڕێنین.
په‌لاماری هه‌مووان دراوه، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ی له ئۆپۆزیسیۆنن، كه‌واته ئه‌م جۆره كاره تێكده‌رانه، ته‌نیا رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه پیلانێكه بۆ لێدانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و بچووككردنه‌وه‌ی، ئه‌م ئه‌مانه‌ته له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستانه، كه به‌رگری لێ بكات. له‌به‌ر ئه‌وه، به‌ره‌ی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته به خۆیدا بێته‌وه و رێگه نه‌دات به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م قه‌واره‌یه له‌ناو بچێت.
ئێمه بینیمان له‌و دیمه‌نانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان و سۆشیال میدیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، په‌لاماردانی برای شه‌هید و لێدانی، مووچه ده‌سته‌به‌ر ناكات و بێڕێزی كردنه به خوێنی شه‌هیدان و سووتاندن و تێكدانی قوتابخانه، مافی ره‌وای خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران نییه و ئه‌مه كه‌سانێكن ده‌یانه‌وێت ئه‌م خۆپیشاندانانه به‌لاڕێدا به‌رن.
په‌لاماردانی وێستگه‌ی كاره‌با، كه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا نییه، په‌لاماردانی بنكه‌ی هاتوچۆ و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان نییه.
كێ ئه‌و كرده‌وانه ده‌كات؟ بینیمان ئه‌وانه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ن، خه‌ڵكانێكن ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ستیان هه‌بووه و هاتوون، پێشمه‌رگه به قه‌نناس شه‌هید كراوه و باره‌گا به ئاڕ بی جی و نارنجۆك په‌لامار دراوه، خۆپیشانده‌ران به ئاڕ بی جی و چه‌ك داوای مافی خۆی ناكات، هیوادارم ئه‌و راستییه روون بێته‌وه، كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، خۆپیشانده‌ر نییه، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت په‌لاماری ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵك بده‌ن. ئه‌ركی هه‌موومانه رووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره كرده‌وانه ببینه‌وه. داوای من له ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه، پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بن، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی چاكسازی خۆی به‌رده‌وام بێت و ئێمه بۆ مافی ئێوه شه‌و و رۆژمان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك.
ئه‌مڕۆ بڕیارماندا شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. هیچ پاساوێكمان بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. له سه‌ره‌تای كابینه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه بووینه‌ته‌وه، كه هیچ یه‌كێكییان درووستكراوی ئێمه نییه. بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه نییه.
پوختەی وتەكانی بەڕێز مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.