Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:32

وەزارەتی ڕۆشنبیری: ئێن ئاڕ تی 200 ملیۆن دینار قەرزارە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە  9 ى 12 ى 2020 ، شێروان عەبدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند بەپێی ڕێنمایی ساڵی 2014ـی تایبەت بە ڕێکخستنی فریکوێنسی کەناڵەکان، کە پاڵپشتە بە یاسا بەرکارەکان، وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاری داخستنی کەناڵەکانی NRT ی بۆ ماوەی هەفتەیەک دا.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند ، تەنیا دوو کەناڵی ئەو تەلەڤزیۆنە مۆڵەتی یاساییان هەیە و دوو کەناڵەکەی دیکە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت کراونەتەوە و هەرچەندیش دادگای سلێمانی بڕیاری راگرتنی پەخشی کەناڵی چوارەمی دا، بەڵام پەخشەکەیان رانەگرت.

 شێروان عەبدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان وتیشی، کە کەناڵی یەک و دووی NRT لە ساڵی 2015ـەوە مۆڵەتیان نوێ نەکردووەتەوە و بەمەش بڕی 100 ملیۆن دینار قەرزاری وەزارەتن و بە گشتیی هەموو کەناڵەکانی ئەو تەلەڤزیۆنە و رادیۆکەیان، بڕی 200 ملیۆن دینار قەرزارن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، ئێن ئاڕتی جگە لە سەرپێچیی نەدانی ڕسومات، سەرپێچی یاسایی میدیایشیان کردووە، بۆیە چوار لایەنی پەیوەندیدار بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تییان داوە ، و بەهۆی ئەوەی پابەندی وەستاندنی پەخشەکەش نەبوون، وەزارەت داواکاری گشتی داوای راگرتنیپەخسی ئەو کەناڵەی بە یەکجاری، داوە.

وتیشی،  بڕیاری داخستنی NRT سیاسی  نیه‌ و  بڕیارەکە تەواو یاساییە و بەهۆی سەرپێچیی رێنمایی و یاساکان، دراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.