وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه تیرۆریستێكی داعش له به‌غدای پایته‌خت، ده‌ستگیركراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی پۆلیسی فیدرال، تیرۆریستێكی داعشیان له به‌غدا ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكراوبوو.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كه به‌رپرسی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی داعش بووه له به‌ناو كه‌رتی نه‌ینه‌وا و باس لهوهشكراوه كه ده‌ستگیركراوه‌كه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، دانی به‌وه‌داناوه كه به‌شداری له ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان كردووه.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كه دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانی به ئامانجی ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.