Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:30

پێشمەرگەیەک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەشاخ گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسنووری ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای ڕواندز، پێشمەرگەیەکی فەرماندەی هەڵگورد بەناوی (ئارام مەولوود خدر) بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخ گیانی لەدەستدا.

عومەر هەینی، یەکێک لە کەسوکاری پێشمەرگەکە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆوە ئارام بێ سەروشوێن بوو و تەلەفۆنەکەی داخرابوو، خەڵکێکی زۆر و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕاین، دوای گەڕانێکی زۆر لە چیای دڕەبی تەرمەکەمان دۆزیەوە کە لەشاخ هەڵدێرابوو و گیانی لەدەستدابوو. گووتیشی: لەدوای کاتژمێر هەشت و نیو تەرمەکەی گەیەندرایە سەر ڕێگای گشتی و ڕەوانەی پزیشکی دادی لەسۆران کرا. ئارام مەولوود، تەمەنی 40 ساڵ و خاوەن خێزان بوو، پیشەی پێشمەرگە بوو لە فەرماندەی هەڵگورد.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.