Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:42

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولــله‌ هاوه‌نێک دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ گوندی قابوسی سه‌ر به‌ قه‌زای شنگال، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی گولـله‌ هاوه‌نێك چوار منداڵ بوونه‌ قوربانی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له‌ كاتی ده‌ستكاریكردن و یاری كردن به‌  گولـله‌ هاوه‌نێك له‌ لایه‌ن 4 منداڵه‌وه‌، گولـله‌ هاوه‌نه‌كه‌ ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو له‌ منداڵه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا و دووانه‌كه‌ی تریش یه‌سه‌ختی بریندار بوون.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و دوو منداڵه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ئامۆزای یه‌كترن و له‌ هه‌مان كاتدا هاوته‌مه‌نن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.