Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:33

خۆپیشانده‌ران باڵەخانەی پەروەردە و بنکەی هاتووچۆی قەزای شارەزووریان سووتاند

کوردستان TV
100%

لە شارەکانی سەیدسادق و کفری و دوکان و تەکیە و خوڕماڵ و شارەزوور خۆپیشاندانی بەشێک لە ھاووڵاتیان بەڕێوەچوو، خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر باره‌گای حزبی و حكوومییه‌كان.

ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان  خۆپێشاندان لە قەزای شارەزوور دەستیپێکرد و ژمارەیەک خۆپێشاندەر باڵەخانەی پەروەردە و بنکەی هاتووچۆی قەزای شارەزووریان سووتاند.

هه‌ر لە شارەزوور لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندان دوای سووتاندنی پەروەردەی شارەزوور هەریەكە لە هاتوچۆی شارەزوور و ماڵی قائیمقامی شارەكە سووتێنران.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر باره‌گای پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شێك له‌ بینایه‌كان سووتێنراون.

دواتر خۆیپشانده‌ران هەوڵی سووتاندنی باڵەخانەی دادگاشیان دا، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بڵاویان پێكردن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.