Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:44

لە خۆپیشاندانه‌کەی ئەمڕۆی سەیدسادق سێ خۆپیشانده‌ر کوژران

کوردستان TV
#7
100%

لە خۆپیشاندانه‌کەی ئەمڕۆی قەزای سەیدسادقدا سێ خۆپیشانده‌ر كوژران و دوو کەسی تریش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكانی خۆپیشاندان و گرژی بۆ دووەم ڕۆژ لە سەیدسادق بەردەوامە و خۆپیشاندەران چوونەتە سەر بارەگای حزبەكان.

ته‌قه‌ له‌نێوان خۆپیشانده‌ران روویداوه‌ به‌هۆیه‌وه‌ گەنجێك و دوو مێردمنداڵ كوژراون، كە یەكێكیان ناوی (ه.م ع.ی م.ح.د) و تەمەنی 13 ساڵە.

هه‌روه‌ها ئەو گەنجەى دیكه‌ی کوژراوە ناوی (هـ،ف)ـە و ساڵی (1992) لەدایکبووە و تەمەنى (28) ساڵە.

ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ لە شارەکانی سەیدسادق و کفری و دوکان و تەکیە و خوڕماڵ و شارەزوور خۆپیشاندانی بەشێک لە ھاوڵاتیان بەڕێوەچوو، خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر باره‌گای حزبی و حكوومییه‌كان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.