Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:21

سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانه‌که‌ی پاپا فرا‌نسیس ده‌رده‌بڕێت

کوردستان TV
100%

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری فه‌رمی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس ده‌رده‌بڕێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندووه‌، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌ردانی خاوه‌ن پایه‌ پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی ئادار ده‌كه‌م.

مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ ماوه‌ی سه‌ردانكردنم بۆ ڤاتیكان له‌ مانگی شوبات، له‌باره‌ی كوردستان و به‌هاكانمان بۆ ئاشتیی و لێبورده‌یی قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد،هیوادارم خۆی له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌و به‌هایانه‌ ببینێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.