Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:28

به‌ئاماده‌بوونی کازمی و حه‌لبوسی و مالکی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی کوتله‌ سیاسییه‌کان له‌به‌غدا ده‌ستیپێکرد

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  رایگه‌یاند : كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌ كۆشكی حكومی به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نوری مالكی، سه‌رۆكی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ستپێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ئێستا كه‌ به‌ وڵاته‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌نێوانیاندا بواره‌كانی ئاسایش و ئابووری  و ته‌ندروستی له‌خۆده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداران.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.