Erbil 23°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:37

پاپای ڤاتیکان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

بڕیاره‌ له‌ مانگی سێی ئه‌مساڵدا، پاپای ڤاتیكان، فرانسیس سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ولێر و به‌غدا و مووسڵ بكات و شوێنه‌واری ئور به‌سه‌ر بكاته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ڤاتیكان، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا، رۆژی پێنجی مانگی سیی 2021  ده‌ستپێده‌كات و تا هه‌شتی هه‌مان مانگ ده‌خایه‌نێت.

هاتنی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ ساڵانی رابردوو ژماره‌ی كریستیانه‌كان له‌ عێراق رووی له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌ و به‌شێكی زۆریی كریستیانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكووری به‌غداش، له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌نا دراوون.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی 19ی‌2ی 2020 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە و بانگهێشتی قەداسەتی پاپاشی کرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

لەو دیدارەدا، ئاماژە بە رەوشی مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان كرا، كە جێگە و پێگەیان لە هەموو رووێكەوە پارێزراوە، ئەوەش خرایەڕوو، هەرێمی كوردستان نەك تەنها بۆ مەسیحییەكانی كوردستان، بەڵكوو بۆ مەسیحییەكانی تەواوی عێراق، هەرێمێكی ئارام بووە و بە ئاسوودەیی دەژین و نموونەیەكی جوانی بەیەکەوەژیانە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.