Erbil 22°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 07:27

شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات

هێمن هه‌ورامی: پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك بپارێزن
کوردستان TV
100%


هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7 ى 12 ى 2020 ، له‌باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌ماندا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات .

هه‌ورامی له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا ڕایگه‌یاند كه‌هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و شانده‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات  ، وتیشی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی ده‌ڕبڕیووه‌ بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵی عێراق .

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند ناكرێت قه‌یرانی سیاسی زیاتر له‌هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت ، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵك بپارێزن .

وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده‌ به‌رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵی عێراق.  


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.