Erbil 26°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:32

پزیشکێکی دیاری هه‌ولێر به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


پزیشكێكی دیار له‌ بواری نه‌شته‌رگه‌ری له‌ شاری هه‌ولێر دوای تووشبونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت كه‌  (د. صائب گیلانی) پزیشکی پێشەنگ و پسپۆڕی ڕاوێژکار لە بواری نەشتەرگەری گشتی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی  ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ خوالێخۆشبوو دڵسۆزانە و مرۆڤدۆستانە خاوەنی ئەزمونێکی زۆری خزمەتکردنی نەخۆش بوو لە بواری چارەسەری و ئەنجامدانی نەشتەرگەری و ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە پڕۆسەی فێرکردن و پێگەیاندنی پسپۆڕی بۆ نەوەکانی پزیشکان.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.