Erbil 26°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:33

ھاتووچۆی سلێمانی: تونێلی پێشڕه‌و داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، کە سبه‌ی سێشەممە تا ڕۆژی پێنجشەممە، شەوانە لە کاتژمێر هه‌شت بۆ 12ی شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی  له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ ، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە لەڕۆژی سێشەممە 8ی ئەم مانگەدا، تا رۆژی پێنجشەممە 10ی ئەم مانگە شەوانە لەکاتژمێر 8 بۆ 12ی شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

 ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ بەهۆی نۆێژەنکردنەوە تونێلەکە دادەخەن.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێرانیش دەکات، کە لەو کاتەدا شۆفێران رێگای شاخی ئەزمەڕ بۆ هاتوچۆکردن بەکاربھێنن.


داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.