Erbil 26°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:35

به‌رپرسی لیژنه‌ی‌ ناوچه‌ی پارتی پیره‌مه‌گرون ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران کرابێت

کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسی لیژنه‌ ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی پیره‌مه‌گرون، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ ته‌قه‌ به‌رووی خۆپیشانده‌ران كرابێت، رایگه‌یاند: ته‌قه‌ به‌ ئاسمان كراوه‌.

شێروان عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لیژنه‌ ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی پیره‌مه‌گرون به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند:  ته‌قه‌ به‌رووی خۆپیشانده‌ران به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كراوه‌ ئه‌مه‌ دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌، گوتیشی: بۆ سه‌لامه‌تی كارمه‌ندانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرون ته‌قه‌ به‌ ئاسمانه‌وه‌ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران دووركه‌ونه‌وه‌ باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان.

سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشانده‌رانی ئه‌مرۆ ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ ژمارەیەک خۆپیشاندەر هێرشیانکردە سەر بارەگای ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناحیەی پیرەمەگروون، هه‌وڵیندا ئاگر له‌ باره‌گای پارتی به‌رده‌ن، پاسه‌وانانی باره‌گاش رێگریان لێكردوون.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: له‌ نێوخۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عه‌ره‌ب به‌شداری له‌ خۆپیشانده‌كه‌ن ده‌كه‌ن، هه‌ڵیانداوه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6-12-2020  لەناحیەی پیرەمەگرون خۆپیشاندانی هاووڵاتیان گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوەو چەند خۆپیشاندەرێك پەلاماری بارەگای كۆمیتەی یەكێتی و مەكۆی گۆڕانیان داو سووتاندیان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.