Erbil 30°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 11:24

ئێران: کۆتایی مانگی تەمووزی داهاتوو ڤاکسین بۆ چارەسەری کۆرۆنا دەخەینە بازاڕەکانەوە

کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگه‌یاند، تا کۆتایی مانگی تەممووزی داهاتوو ڤاکسینی ئێرانی بۆ چارەسەری کۆرۆنا دەخەنە بازاڕەکانەوە.

مینوو موحرز، ئەندامی لیژنەی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا و سەرۆکی تیمی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران بە ماڵپەڕی ئیسنای راگەیاندووە، ڤاکسینی كۆرۆنای دروستکراوی ئێران، مۆڵەتی تەندروستی لە رێکخراوی خۆراک و دەرمان وەرگرتووە و پێشبینی دەکەن تا کۆتاییەکانی مانگی تەممووزی داهاتوو بخرێتە بازارەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نموونەیەکی ئەو ڤاکسینە لەسەر ئاژەڵ بە سەرکەوتوویی تاقیکراوەتەوە و ئەگەر لەسەر مرۆڤیش هەمان کاریگەری هەبێت، سەرکەوتنی ڤاکسینەکە یەکلادەبێتەوە

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.