دوای ئه‌وه‌ی ژاپۆن مانگێكی ده‌ستكردی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هه‌سارۆچكه‌یه‌كی بچووك بكات، كه‌پسولێك كه هه‌ڵگری چه‌ند نمونه له‌و هه‌سارۆچكه‌یه بووه له خاكی ئوسترالیا كه‌وته خوار.
تیمێكی ئوستراڵی دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و كه‌پسوله له باشووری ئه‌و وڵاته توانیان شوێنی هه‌ڵبگرن و بیدۆزنه‌وه. كه‌پسوله‌كه له ساڵی 2019 وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و هه‌سارۆچكه‌یه ده‌ستپێكرد و توانی خاك و به‌ردی بێنێته سه‌ر زه‌وی. هه‌سارۆچكه‌كه به ناوی ریوگۆ ناونراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ده‌بێته هۆی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و هه‌روه‌ها زانیاری مرۆڤ له‌باره‌ی هه‌سارۆچكه‌كان كه تا ئێستا زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نییه به‌رده‌ست ده‌خات.
كه‌پسوله‌كه به خێرایی یازده كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا بڕگه هه‌وای ناو زه‌وی بڕی و دوای ئه‌وه‌ی نزیكی زه‌وی بووه‌وه په‌ڕه‌شووته‌كه‌ی كرایه‌وه و به سه‌ركه‌وتوویی نیشته‌وه.
به وته‌ی زاناكانیش ئه‌و نمونانه‌ی هه‌سارۆچكه‌ی ریوگۆ ده‌توانێ هاوكاری بێت له ئاشكراكردنی چۆنیه‌تی و كاتی دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر. به وته‌ی زانایان ریوگۆ ده‌توانێت ئه‌وه‌ش ئاشكرا بكات كه چۆن ئاو گه‌یشتووه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و به تایبه‌تیش زه‌وی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.