ئەمڕۆ یەکشەممە 6 ى 12 ى 2020 دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان، نەخشتەى پێشبینیکراوى ژمارەى دانیشتوانى هەرێمى کوردستانى بۆ ساڵى (2020) بڵاوکردەوە .
بەپێى نەخشتەکەی دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان ژمارەى دانیشتوانى هەرێم بریتییە لە شەش ملیۆن و (171) هەزار و (83) کەس، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و (254) هەزار و (422) کەس دانیشتوى هەولێرى پایتەختن.
ڕاشیدهگهیهنن ژمارەى دانیشتوانى سلێمانى بریتییە لە دوو ملیۆن و (152) هەزار و (595) کەس و پلەى دوەمى گرتوە، لە پلەى سێسەمیش پارێزگاى دهۆک دێت بە یەک ملیۆن و (648) هەزار و (611) کەس.
دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه ژمارەى دانیشتوانى پارێزگاى هەڵەبجە پێکهاتوە لە (115) هەزار و (455) کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.