Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:20

له‌به‌سره‌ گه‌وره‌ترین باندی مافیا  ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ باندێكی گه‌وره‌ی مافیا له‌ به‌سره‌ ده‌ستگیر كران .

 له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌باس ناجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی به‌سڕه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه‌و له‌ لێدوانیكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی ، گوتی: ئه‌م بانده‌ مافیایه‌ پێشر سه‌رانه‌یان له‌ هاوڵاتی سڤیل وه‌رده‌گرت و هه‌روه‌ها مادده‌ی هۆشبه‌ریشیان ده‌فرۆشت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی به‌سره‌ گوتیشی: له‌كاتی ده‌ستگیر كردنی بانده‌كه‌، نزیكه‌ی سێ كیلۆ گرام كریستاڵ و چه‌ك و مادده‌ی جیا جیایان پێ بووه‌.

عه‌باس ناجی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌  حاڵی حازر ته‌واوی گرووپه‌كه‌ گیراون و له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

55

فه‌رمان عه‌لی - كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.