Erbil 30°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 17:24

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاڕی ڕاگرتنی مووچەی ژماره‌یه‌ک که‌سی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت لەسەر رێنماییەکانی دەستەی دەستپاکی بڕیاردراوە بە راگرتنی مووچەی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی یاسا خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە، چونکە خەرجکردنی پارە بێ پاڵپشتی یاسایی بەهەدەردانی دارایی گشتییە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەدواین نوسراویدا کە بەژمارە 4915 لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی  کردوە هاتوە، بەگوێرەی نوسراوێکی  دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە راگرتنی موچەی ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی یاسا خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە.

 ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌  هۆکاری دەرچوونی بڕیارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بڕیاری خەرجکردنی پارە بێ پاڵپشتی یاسایی بەهەدەردانی دارایی گشتییە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.