Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 17:16

بریتانیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ پێدانی ڤاکسینی دژه‌ کۆرۆنا ده‌کات

کوردستان TV
100%

حكومه‌تی بریتانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ یه‌كه‌مین وڵات بۆ پێشنیاركردنی ڤاكسینی كۆمپانیاكانی فایزه‌رو بیونتیك له‌م هه‌فته‌یه‌دا و ئه‌مه‌ش واده‌كات سه‌ره‌تا ڤاكسینه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌رده‌ست بێت.

وابڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ژه‌می یه‌كه‌می پێكوته‌كه‌ بدرێت به‌ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی 80 ساڵیدایه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ له‌بواره‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و فه‌رمنبه‌رانی خانه‌ی به‌ساڵاچووان كارده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌ هه‌فته‌ی رابردوو بریتانیا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینی هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌رو بیونیتك ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریتانیا داوای 40 ملیۆن ژه‌مه‌ پێكوته‌كه‌ی كردووه‌ بۆ 20 ملیۆن كه‌س،پێشبینيش ده‌كرێت له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا 800 هه‌زار ژه‌مه‌ پێكوته‌ ئاماده‌ بكرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.