Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 19:28

هاوپەیمان: کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق کاریگه‌ری زۆر که‌می ده‌بێت

کوردستان TV
100%

وتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگه‌یاند: كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا كاریگەری ئەوتۆی نابێت لەسەر ئەركەكانی هاوپەیمانێتییەكە لە عیراقدا.

عەقید واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سێ هه‌زار سه‌رباز‌ بۆ دوو هه‌زارو پێنج سه‌د سه‌رباز كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئه‌ركی داهاتووی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ نابێت.

عەقید واین مارۆتۆ گوتیشی: لە رێگەی زانیاریی هەواڵگری و پاڵپشتی لۆجیستی و دابینكردنی پاڵپشتی ئاسمانی بۆ هێزەكانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی، لە كارەكانی بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی داتاكانیان، هاوپەیمانێتییەكە راهێنانی بە زیاتر لە دوو سه‌د و چل هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عیراق كردووە، كە بە زۆرباش وەسفی دەكەن و پێیانوایە دەتوانن كارەكانیان وەك پێویست ئەنجامبدەن.

وتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی جەخت لەوەش دەكاتەوە، كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق كاریگەری زۆر كەمی لەسەر ئەركەكانی هاوپەیمانێتییەكە دەبێت.

ئا: كامه‌ران عومه‌ر

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.