Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:34

رووسیا وه‌ک یه‌که‌مین وڵات هه‌ڵمه‌تی کوتان دژی کۆرۆنای ده‌ستپێکرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ له‌ مۆسكۆ هه‌ڵمه‌تی كوتان له‌دژی كۆرۆنا به‌ ڤاكسینی (سپۆتنیك 7 ) له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ستی پێكرد و تا ئێستاش 70 بنكه‌ بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و تا كۆتایی ئه‌مساڵیش 100 بنكه‌ی دیكه‌ ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌قۆناغی یه‌كه‌م كوتانه‌كه‌ به‌ ڤاكسینی (سپۆتنیك 7 )ده‌بێت كه‌ تایبه‌ت كراوه‌ به‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌بواره‌كانی فێركردن و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ شاره‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سێرگی سۆبیانین، پارێزگاری مۆسكۆ دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاندووه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ده‌رگای ناو نووسین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كراوه‌ته‌وه‌، 5 هه‌زار كه‌س له‌ رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ داوایان كردووه‌ بكوترێن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

RT

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.