Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:23

ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی دکتۆر نەجمەدین کەریمـەوە

کوردستان TV
100%


بنەماڵەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كۆچكردوی كەركووك لە روونكردنەوەیەكدا  بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ھەندێك كەس ناوی نەجمەدین كەریم بۆ دروستكردنی گرووپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت، "كۆچكردو دوور و نزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو کەسانەوە نەبووە.

 ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ داوا لە هەموو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو و ناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.

دەقی روونكردنەوەی بنەماڵەی نەجمەدین كەریم:

ماوەیەكە لێرە و لەوێ چاوپێکەوتنی میدیایی بە ناوی خزمی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم یاخود ناو وناوبانگی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بۆ دروستکردنی گروپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت.

وەك بنەماڵەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی روون بکەینەوە، کە کۆچکردوو دوور و نزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو کەسانەوە نەبووە کە لە چاوپێکەوتنی میدیایی و دروستکردنی گروپ و رەوتی سیاسی ناو وناوبانگی دکتۆر بەکاردەهێنن.

هاوکات داوا لە هەموو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو وناوبانگی دکتۆر  نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو وناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.

بنەماڵەی کۆچکردوو
دکتۆر نەجمەدین کەریم

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.