Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:25

وڵاتێکى عەرەبى ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایزەرى پەسەند کرد

کوردستان TV
100%


ئاژانسى هەواڵى فەرمى بەحرەین بڵاویکردەوە،  دەستەى نیشتیمانى تەندروستى به‌حره‌ین رەزامەندى نیشاندا بۆ بەکارهێنانى ئەو ڤاکسینەى کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیاکانى فایزەر و بۆینتیکى ئەڵمانیه‌وە بەرهەمهێنراوە.

 ئاژانسه‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت  ڤاکسینەکە سەرەتا بەو کەسانە دەدرێت بەرگرى جەستەیان لاوازە یاخود نەخۆشى درێژخایەنیان هەیە.

حکومەتی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی بەرهەمهێنراوی هەردوو کۆمپانیای 'فایزەر' و 'بایۆنتێک' دەربڕی لە دژی پەتای کۆرۆنا.
 
بەحرەینیش دەبێتە دووەم وڵاتى جیهان و یەکەم وڵاتى عەرەبى کە ڤاکسینە كه‌پەسەند دەکات.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.