وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا له ئه‌مریكا ده‌كات نیازپاكی خۆی ده‌ربخات و بۆ ڕێككه‌وتننامه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌بێ هیچ هه‌ل و مه‌رجێك.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و پرسانه ناكاته‌وه كه له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیدا وتوێژیان له‌سه‌ر كراوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌مریكی و هه‌رێمی هه‌وڵیان دابوو ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م وتووێژه‌كانی له‌مه‌ڕ ڕێككه‌وتننامه‌كه دروست بكه‌ن.
داوایشی له ئه‌مریكا كرد نیازپاكی خۆی ده‌ربخات و بۆ ڕێككه‌وتننامه‌كه بگه‌ڕێته‌وه‌و به‌بێ هیچ هه‌ل و مه‌رجێك پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌وه ببێت و ئه‌و كاتیش ئێران پابه‌ندی بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه ده‌بیت.
زه‌ریف دووپاتیشی كرده‌وه كه ئیسرائیل له تیرۆركردنی زانای ئه‌تۆمیی ئێرانی موحسین فه‌خری زاده تێوه‌گلاوه‌و گوتی: تیرۆركردنی فه‌خری زاده له ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ بۆ ناوچه‌كه‌و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و سعوودییه ڕووی دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه تیرۆركردنی فه‌خری زاده ده‌ستدرێژییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌و هێشته وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كات هه‌ر یه‌ك له بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا سه‌ركۆنه‌ی بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.