Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:32

زیاتر له‌ 400 پڕۆژه‌ پێشکەشی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی کوردستان کراون

کوردستان TV
100%

تاوەکو ئێستا چوارسه‌د و بیست و هه‌شت پڕۆژە لەلایەن وەبەرھێنەری ناوخۆیی و بیانی و ھاوبەش پێشکەشی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی كوردستان كراون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سەربەست خدر عەلی، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنان ده‌ڵێت: تا ئێستا چوارسه‌د و بیست و هه‌شت پڕۆژە پێشکەشی دەستەی وەبەرھێنان کراوە کە سەرمایەکەیان زیاتر له‌ ده‌ ملیار دۆلارە و لەوانە سێسه‌د و حه‌فتاو دوو پڕۆژە پەسەند کراون، به‌ڵام ئەوانی تر دیکەش قبووڵ نەکراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ، ئەو پڕۆژانە لە سێزده‌ سێکتەری جیاوازن، وەکو کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری و گواستنەوە و کارەبا و نیشتەجێبوون و بانکەکان .

بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنان ڕوونیشی کردەوە: "دوای ئاشکراکردنی پلانی دەستەی وەبەرھێنان زیاتر لە په‌نجاو پێنج پرۆپۆزەلیش پەسەند کراون و ئەوانەی پڕۆژەیان پێشکەش کردووە وەبەرھێنەری خۆماڵی و بیانی و ھاوبەشی تێدایە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.