Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:34

لوتکەى نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%

 سەرۆكى ئەنجوومەنى گشتيى نەتەوە يەكگرتووەكان ڤۆڵكان بۆزكڕ، دەربارى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ گوتى: "پێويستە بە شێوەيەكى يەكسان ڤاكسينەكە دابەش بكەين، كاريگەرى ڤاكسينەكە پەيوەست دەبێت بەوەى چەند بەشێكى فراوانى پێدەكوترێت".

بۆزكڕ، كە سەرۆكايەتى لووتكەى ڤايرۆسى كۆرۆناى ئەنجوومەنى گشتيى نەتەوە يەكگرتووەكان دەكرد لە گوتارەكەيدا رایگەیاند كە ئەم كۆبوونەوەيە يەكەم دانيشتى تايبەتە لەسەر بەرەنگاربوونەوەى پەتاكە.

بۆزگڕ، رايگەياند كە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ كاريگەرى لەسەر ژيانى سەرجەم مرۆڤايەتى هەبووە، نەتەوە يەكگرتووەكان لە ماوەى مێژوويى ٧٥ ساڵيدا بۆيەكەم جارە رووبەرووى قەيرانێكى لەم شێوەيە ببێتەوە و ئەم پەتايە هەموو جيهانى هەژاندووە و گوتى، "بێگومان پێش هەموو شتێك ڤايرۆسى كۆرۆنا قەيرانێكى تەندروستييە. بەڵام لە هەمان كاتدا قەيرانێكى ئابوورى و مرۆڤايەتييە، قەيرانێكى گەشەپێدان و مافەكانى مرۆڤە".

هەر لەمبارەیەوە ٧٥هەمين سەرۆكى ئەنجوومەنى گشتيى نەتەوە يەكگرتووەكان ڤۆڵكان بۆزكڕ، ئاماژەى بەوەش كرد كە پێويستە ئامانجى سەرەكى بەرەنگاربوونەوەى پەتاكە، نەگەڕانەوە بێت بۆ هەلومەرجەكانى پێش پەتاكە و گوتى: "سەرەتا، پێويستە لەوەوە دەستپێبكەين كە گەيشتن بە ڤاكسينى كۆرۆنا بەشێوەيەكى دادپەروەرانە بێت. ئەگەر بە شێوەيەكى كرداريش بيرى لێبكەينەوە كاريگەرى ڤاكسينەكە پەيوەستە بەوەى لەچى بەشێكى فراواندا جێبەجێ دەكرێت. لەبەر ئەم هۆيە، بۆ ئەوەى ڤاكسينى كۆرۆنا بە شێوەيەكى دادپەروەرانە دابەشبكرێـت، پێويستە پاڵپشى دارايى و سياسى بەهێز بكەين".

ئه‌نادۆڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.