Erbil 20°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:26

جیهان.. ژمارەى تووشبوان بە کۆرۆنا 65 ملیۆن کەسى تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

بەگوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى "Worldometer"، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە لە شارى وهان لە‌ چین سه‌ری هه‌ڵدا و بە جيهاندا بڵاوبووەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٦٥ مليۆن و ١٢ هەزار و ١٣ حاڵه‌ت.

ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا تۆماركردووە، بەم شێوەیەیە:

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ١٤ مليۆن و ٣١٤ هەزار و ٢٦٥ حاڵەت، هيندستان نۆ مليۆن و ٥٣٨ هەزار و ٧٥٧ حاڵەت، بەڕازيل شەش مليۆن و ٤٣٦ هەزار و ٦٥٠ حاڵەت، رووسيا دوو مليۆن و ٣٧٥ هەزار و ٥٤٦ حاڵەت، فەڕەنسا  دوو مليۆن و ٢٤٤ هەزار و ٦٣٥ حاڵەت، ئيسپانيا يەك مليۆن و ٦٨٢ هەزار و ٥٣٣ حاڵەت، بەريتانيا يەك مليۆن و ٦٥٩ هەزار و ٢٥٦ حاڵەت، ئيتاڵيا یەک ملیۆن و ٦٤١ هەزار و ٦١٠ حاڵه‌ت، ئەرجەنتين يەك مليۆن و ٤٤٠ هەزار و ١٠٣ حاڵەت، كۆلۆمبيا يەك مليۆن و ٣٣٤ هەزار و ٨٩ حاڵەت و مەکسیک یەک ملیۆن و ١٣٣ هەزار و ٦١٣ حاڵه‌ت.

لە سەرانسەرى جيهان يەک مليۆن و ٥٠٢ هەزار و ٦١٠ كەس بەهۆی پەتاکەوە گيانيان لەدەستداوە و ٤٥ مليۆن و ٩٨ هەزار و ١٦٢ تووشبووش بەسەر په‌تاكه‌دا سەرکەوتوون و چاكبوونەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.