Erbil 20°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:34

ئاسایشی ئاکرێ ده‌ستی به‌سه‌ر 26 کیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۳ / ۱۲ / ۲٠۲٠ دوای داڕشتنی پلانێکی تۆکمە کۆکردنەوەی زانیاری وورد و چاودێری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ لە چوار ڕیانی شێخان تواندرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ۲٦ ) بیست و شەش کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( هێرۆین ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) دوو تۆمەتبار.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەپێی ماددە ( ۱٤ ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.