Erbil 20°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:30

به‌ریتانیا: سوپاسی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ین له‌ تێکشکاندنی داعشدا

کوردستان TV
100%


جەیمس هیپێی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكان رایده‌گه‌ێنێت سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین بۆ ئەو رۆڵەی لە تێكشكاندنی داعش بینیان.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێرله‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ، جەیمس هیپێی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكان سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كردوە لە سلێمانی.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ ئەو وەزیرە بەریتانییە لەكاتی سەردانەكەیدا رایگەیاندوە كە وڵاتەكەی سوپاسگوزار و بەرز نرخاندنی هەیە بۆ ئەو رۆڵەی پێشمەرگە لە تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش بینیویەتی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.