Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:23

له‌به‌غدا بازاڕێکی میللی بۆ فرۆشتنی سه‌وزه‌و میوه‌ ئاگری تێبه‌ربوو

کوردستان TV
100%

له‌ئاكامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ بازاڕێكی میللی بۆ فرۆشتنی سه‌وزه‌و میوه‌، زیانێكی زۆری ئابووری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شاریستانی به‌غدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێك له‌ بازاڕێكی ميللي بۆ فرۆشتنی سه‌وزو میوه‌ له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ له‌ باشووری به‌غدای پایته‌خت كه‌وتۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ توانیوییانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتِرۆڵ بكه‌ن و رێگری له‌وه‌ بكه‌ن ئاگره‌كه‌ بۆ ته‌واوی بازاڕه‌كه‌ درێژبێته‌وه‌.

به‌رگری شارستانی ده‌شڵێت: له‌ ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌‌ هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌،به‌ڵام زیانی ئابووری زۆری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

11

22

33

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

السومریة

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.