Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:21

پۆلیسی هه‌ولێر: 2 ئافره‌ت که‌بڕی پێنج هه‌زار دۆلاریان له‌شۆفێرێکی تاکسی دزیبوو ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%


ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند كه‌بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی دارەتوو، دوو تۆمەتباری ئافرەتیان بە ناوەکانی (ھ.ع.ف) و (ک.م.ھ) دەستگیر کرد، کە بڕی (5 هەزار) دۆلاریان لە شوفێرێکی تاکسی دزیبوو.


ڕائید هۆگر عه‌زیز وتیشی تۆمەتبارانی ناوبراو بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گێڕدرایەوە.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.