Erbil 28°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:12

قادر قاچاخ : پەکەکە له‌شنگاڵ خۆی حەشار داوە و ژماره‌یه‌کیشیان خۆیان ئاوێتەی حەشد و سوپای عێراق کردووه‌

کوردستان TV
100%


 بەرپرسی لقی شنگال پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت پەکەکە هیچ بارەگاکانیان لە شنگال ڕادەستی حکوومەتی عێراق نەکردووە، تەنیا هەندێک بارەگای پچووک نەبن، ئەویش بۆ ڕاگەیاندن.

قادر قاچاخ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاندووه‌ ئێستاش بارەگاکانی لە سەنتەری شنگال ماون، ڕاستە هەندێک لە چەکدارەکانی لە تۆنیلەکاندا خۆیان حەشار داوە و، ئێستاش گەورەترین بارەگای پۆلیس لەنێو شنگالدا لە دەست پەکەکەدایە.

ده‌شڵێت ئەو بەناو ئاسایشەی لە شنگال دروست کرابوو، هەموویان ماون بە ئیدارەکەیشییەوە، هەندێکیشیان خۆیان ئاوێتەی حەشد و پۆلیس و هەندێکیشیان لەنێو سوپا کردوون.

بۆچوونی قاچاخ وایە، ئەوەی لە شنگال ئێستا دەکرێت تەنیا بۆ ئەوەیە خەڵک بگەڕێتەوە شنگال، پێش هەڵبژاردن و بۆ ئەوەی لە شنگال بە دڵی خۆیان کاندیدە عەرەبەکان دەربچن و دواتر بڵێن عەرەب نوێنەرایەتیی شنگال دەکات.

قادر قاچاخ  بەرپرسی لقی شنگاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان تا نوێنەری یوئین و حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەک هەنگاوەکانی شنگال جێبەجێ نەکەن بڕوامان بەو پروپاگەندەیە نییە کە لە شنگال دەکرێت، چونکە دەبێ ئەو هێزانە هەر لە شنگالدا نەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.