Erbil 30°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:26

له‌ سەنگەسەر به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو دراوسێ شه‌ش که‌س برینداربوون

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو دراوسێ شه‌ش كه‌س برینداربوون.

پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند: کاتژمێر 6:00 ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناحیەی سەنگەسەرى سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) شەڕێک لەنێوان دوو دراوسێ ڕوویداوە و بەو هۆیەشەوە كه‌س برینداربوونه کە لە تەڕەفێک باوکێک و دوو کوڕی و کچێکی بریندارن و باوک و کچەکەش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بەڕێکران بۆ ڕانیە، دوای ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

پاش گەیشتنی بریندارەکان دەرکەوت کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەی چوار بریندارەکەوە هەیە و کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

پۆلیسی ڕاپەڕین راشیگه‌یاند:: تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و لە ئێستاشدا هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و بارودۆخەکەش لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانمان دایە، لەسەر ڕووداوەکەش دوو کەس لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستبەسەرن کراون، لێکۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.