Erbil 30°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:31

قائیمقامیه‌تى سلێمانی هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
100%


لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە، و بە پێی یاساو ریێنماییەكانیش هەر شویێنك پابەند نەبێت، روبەروی سزای ماددی و یاسایی دەكرێتەوە.
بەپێی ئاماری مانگانەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە بەرواری (11.1 بۆ 2020.11.30) لیژنەكان پێنج هه‌زار و (815) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان یٔەنجام داوە و به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی كاركردن (559) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان له‌شوێنه‌كان تۆماركردوه،‌ هه‌روه‌ها (399) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ پابەندی مەرج و رێنماییەكان كراوه‌.
ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان یٔه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو: به‌هۆی به‌رده‌وام بون له‌سه‌رپێچی (21) شوێن داخراون (16) شوێنی دیكه‌ روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.
لە ئامارەكەدا هاتوە، لەماوەی یەك مانگدا بڕی (32) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوە بەسەرچو لە ناوبراون و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش له‌م مانگه‌دا بریتییه‌ لە (80) ملیۆن و (510) هه‌زار دینار كه‌ به‌پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
هەرشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دوبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا روبەروی دادگا دەكرێنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.