Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 18:22

عێراق له‌ لیستی مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی دایه‌

کوردستان TV
100%

عێراق له‌ نێو لیستی مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ له‌ جیهاندایه‌ و هۆشداریش ده‌درێت له‌ گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ساڵی نوێدا .

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، كۆمپانیای به‌هاناوه‌چوونی نێوده‌وڵه‌تی، عێراقی خستۆته‌ نێو لیستی مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ له‌ جیهاندا و هۆشداریشی داوه‌ له‌ گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ساڵی نوێدا .

كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاتر سه‌قامگیرییان تێدایه‌ بریتین له‌ گریلاند،سویسرا، سلۆڤینیا، نه‌رویج فیله‌ندا و دانیمارك، به‌ڵام لیبیا، سوریا، ئه‌فغانستان، عێراق، كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، پێنج شوێنی مه‌ترسیدارترینن له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.

كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت: به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی و مانگرتنه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان، له‌وانه‌یه‌ له‌كاتی گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌، گه‌شتیاران رووبه‌رووی مه‌ترسی ببنه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.