Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:24

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران کۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان  ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (2) كانوونی یەكەمی 2020، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێ كردنی بابەتەكاتی خوارەوە کۆدەبێتەوە

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌ندا تاوتوێی پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 فیدراڵی عێراق ده‌كرێت 

 

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا  پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسومات كە لە بەرانبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت.

 فه‌رمانگه‌ی میدیا و  زانیاری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.

له‌كۆتاییدا فه‌رمانگه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه‌به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت  پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت 

 

 


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.