باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌مید زیاد ئه‌حمه‌د ناودارۆكهیی ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌مید زیاد ئه‌حمه‌د ناودارۆكهیی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌مید (زیاد ئه‌حمه‌د ناودارۆكهیی) یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌یی ژینگه‌مان پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و فه‌رمانده‌یی ژینگه و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كتان ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت و گیانی كاكه زیاد ئه‌حمه‌د به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
1ـی12ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.