Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:24

مستەفا کازمی : سوورین لەسەر ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدەین

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی ،سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند کە پێویستە سەرجەم وەزیرەکان ھەرچی ھەوڵ و توانایان ھەیە لە پێناو خزمەتکردنی دانیشتوانی پارێزگای زیقار بیخەنەگەڕ.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی جەختیکردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم وەزیرەکان ھەرچی ھەوڵ و توانایان ھەیە لە پێناو خزمەتکردنی دانیشتوانی پارێزگای زیقار بیخەنەگەڕ و گوتی: دەبێت سەرجەم وەزیرەکان ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەی داواکارییە راوەکانی خەڵکی زیقار جێبەجێ بکەن بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بە بوارەکانی تەندروستیی، خزمەتگوزاری، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بنیانتانی ژێرخان.

باس لەوەشکراوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان پێویستی بە پاڵپشتیکردن ھەیە و گوتی: "گرنگە سەرجەم وەزارەتەکان، پێدوایستییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بە ئامانجی سەرخستنی کارەکانی، دابین بکەن".

ئەوەیش خراوەتەڕوو مستەفا کازمی ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە کە شەشی حوەزیرانی ساڵی داھاتوو وەک وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیارییکراوە و گوتی: سوورین لەسەر ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدەین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.