دوای چه‌ند رۆژێك له‌وون بوونی، هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی شاجوانه‌كه‌ی ئینیستاگرام - یان به رووتی دۆزییه‌وه.
له‌مباریه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری هیوست له ویلایه‌تی تكساس گوتیان: ته‌رمی ئه‌لێكس شاركی 26 ساڵ له‌نزیك یه‌كێك له رێگاكانی شاره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوودا وون ببوو.
به‌گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵیی ئێن بی سی نیوز،پۆلیس رایگه‌یاندووه كه تا ئێستا هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئه‌لێكس روون نه‌بۆته‌وه،چونكه هیچ برینێكی روون به‌سه‌ر لاشه‌كه‌یه‌وه دیار نییه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكردۆته‌وه كه پۆلیس پێی وایه مردنه‌كه‌ی ئه‌لێكس شاركی ئاسایی بووه، به‌ڵام دایكی ئه‌لێكس ئاشكرای كردووه كه كچه‌كه‌ی به‌ر له‌وون بوونی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هه‌بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.