دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی فیدراڵ کرد کە هاوکاری خێراو بەپەلە بەسەر دانیشتوانی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دابەش بکەن و تەواوی پێداویستییەکانی وەرزی زستانیشیان بۆ دابین بکەن، چونکە لە ئێستادا کە پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیییوە، ژیانی دانیشتوانی ناو کەمپەکانی زۆر زەحمەت بووە هەر بۆیە لە هەموو کات زیاتر پێویستیان بەو خزمەتگوزارییانە هەیە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختیشی لەسەر گرنگی بەردەوامی هەوڵەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە کردەوە بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی کردنی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان به شێوەیەکی ئارەزوومەندانە نەک زۆرلێکردن.، ئەوەش دوای ئەوەی شوێنەکانیان ئاوەدان دەکرێتەوە.
حەداد ئاماژەشی بە گرنگی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پرۆگرامی مرۆیی کرد بە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و دابینکردنی دەرفەتی کار بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە بێکارن، ئەویش لە رێگەی جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچە ئازادکراوەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.