لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان لهپهرڵهمانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كهبەمەبەستی تاووێکردنی چەند پرسێکی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان رەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو یاریدەدەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم کرد كه‌پێكهاتبوو لەبەرێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆ‌و بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێم و چەند لیواو عه‌مید-ێكى وهزراهتهكه.
لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان لهپهرڵهمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئەو تەوەرانە خرانه‌ڕوو کە لیژنەكه مەبەستی بوو لەگەڵ شاندی وەزارەتی ناوخۆ قسەیان له‌سه‌ر بکات.
یەکێک لەتەوەرەکان قسەکردن بوو لەسەر ئەو پرۆژەیهی کە لیژنەكه ئامادەى کردووە بۆ خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ‌و ئاسایش له‌گه‌ڵ کردنەوەی خولی ئەفسەران و ڕێگەپێدراوان.
راشیدهگهیهنن كه تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه قسەکردن بوو لەسەر گرفتی ئەو ئەفسەرانەی کێشەی پلەبەرزکردنەوەیان ھەیەو مانەوەی زیاتری ئەفسەران لەبنکەو بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکان وەک لێپرسراو و بەڕێوەبەرو ئەفسەرانی لێکۆڵینەوە کەماوەی مانەوەی یاسایی خۆیی تێپەڕاندووە، ئەمەش خاڵێکی تری گفتوگۆی نێوانیان بوو. ھەرەوەھا ڕێکخستنەوەو یەکخستنی ھەموو ھێزەکانی پاسەوانی لەچوارچێوەی یەکەیەکی پاسەوانیدا باسی لێوە کراو ئەو کارمەندانەی کە لەڕابردوودا نێردراون بۆ خولی ڕێگەپێدراوان، بەڵام تاکو ئێستا پلەکانیان پێنەدراوە.
لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان لهپهرڵهمانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه دوای گفتوگۆیەکی چر لەلایەن ھەردوولا لەسەر ئەو تەوەرانەو چەندین پرسی تر، لیژنەكه داواى لەشاندی وەزارەتی ناوخۆ کرد کار لەسەر چارەسەری ئەو پرسانە بکه‌ن، لەلایەن خۆیانەوە شاندی وەزارەتی ناوخۆ بەزانیاری و ڕوونکردنەوەی پێویست وەڵامی لیژنەكه‌ی په‌رله‌مان درایه‌وه‌و بەڵێنی چارەسەریش بۆ ئەو کێشەو گرفتانە درا.
لەکۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ھەردوولا جەختیان لەسەر کاری پێکەوەیی و ھەمانگیی زیارتری نێوانیان کرده‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.