ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق وورده‌كاری كوژرانی شه‌ش تیرۆریستی داعشی له‌یه‌كێك له ئه‌شكه‌وته‌كانی چیای مه‌خمور راگه‌یاند.
دژه تیرۆری عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: یه‌كه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ دوو شه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان له چیای مه‌خمور ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق روونیكردۆته‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر یه‌كێك له ئه‌شكه‌وته‌كانی چیای مهخمورو له ئه‌نجامدا پێكدادان دروست بووه‌و توانیویانه سێ چه‌كداری داعش بكوژن ، سێ چه‌كداری دیكه‌ش هه‌ڵاتوون و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی كوژراون.
دژه تیرۆری عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له پێكدادانهكهدا ئه‌ندامێكی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق به سووكی بریندار بووه‌و له ئێستاشدا ته‌ندروستیی زۆر باشه.
بۆبینينی گرته ڤیدیۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه ..
https://www.facebook.com/iraqicts
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.