بەهادین نوری سکرتێری پێشوتری حزبی شیوعی عێراق دوای چەند رۆژێک لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بهرهبهیانی ئهمرۆ سێشهممه بهم پهتایه گیانی لهدهستدا
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بۆ کۆچی دوایی بەهادین نوری پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و رایدهگهێنێت بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پرسەو ماتەمینیی و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی سیاسیی و فەرهەنگیی بەڕێز و پێشمەرگەو سەرکردەو تێکۆشەری خەباتی نیشتمانیی و چینایەتیی کوردستان و عیراق؛ مامۆستا بەهادین نوری؛ دەردەبڕین، داواخوازین خودای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و ڕۆحی بەڕێزیان شادبێت.
شەوی رابردوش نیاز نەجمەدین، برازای بەهادین نوری لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كردهوه كه چەند رۆژێكە مامی ئازیزم مامۆستا بەهادین نوری بەدەست نەخۆشییەوە ئازارێكی سەخت دەچێژێت. دوێنێ و ئەمڕۆ زۆر بەرەو خراپتر چووە تا وای لێكرد لە نەخۆشخانە خەوێنراوە.
بەهادین نورى لە ساڵى (1927) لە گوندى تەکێ لە ناوچەى قەرەداغ لەدایک بووە.
ساڵى (1946) پەیوەندى بەحزبى شیوعى عێراقەوە کردوە و بوەتە ئەندامى ئەو حزبە.
لەساڵى (1949) بوەتە سکرتێرى حزبى شیوعى عێراق
ساڵى (1953) لەلایەن رژێمى پاشایەتى عێراقەوە دەستگیرکراوە و فەرمانى لەسێدارەدانى بۆ دەرچوە
ساڵى (1984) وازى لەحزبى شیوعى عێراق هێناوە
دواین وێستگەى کارى سیاسى بەهادین نورى دامەزراندنى بزوتنەوەى دیموکراسیخوازنى کوردستان بوو لەساڵى (1994) و تا ساڵى (2004) لە پۆستى سکرتێرى ئەو حزبەدا مایەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.